کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار

15:54 - 24 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، کاک محەممەدئەمین ئیسماعیلی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی پیرانشار و باوکی شەهید "مووسا ئیسماعیلی"، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شارەدێی "پەسوێ" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەدئەمین، کوڕی ئیسماعیل و لەدایکبووی ساڵی ١٣١٨، تەمەنێکی پڕ لە سەروەریی لە خزمەت بە نیشتماندا بەڕێ کرد.

 ناوبراو باوکی شەهید "مووسا ئیسماعیلی" بوو کە ساڵی ١٤٠٢ دوای ٦٢ ڕۆژ خۆڕاگریی بێوێنە لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەلادانی ئیتلاعاتی ورمێدا، سەری بۆ دوژمن دانەنەواند و پێوەست بە کاروانی شەهیدان بوو.

کاک محەممەدئەمین مامی شەهید "حەمە فیرۆزمەند"یش بوو. ئەم بنەماڵەیە یەکێک لە بنەماڵە تێکۆشەرەکانی ناوچەکەن کە چەندین شەهیدیان پێشکەش بە کوردستان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.