زیاتر لە ١٣٠ کارناسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە ١ی ڕەزبەردا، داوای ڕێکاری نێودەوڵەتیی هۆشیارانەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوت و هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران لە دژی دژبەران، چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی سەربەخۆ لە دەرەوەی وڵات کرد.
شارەزایان، بە ئاماژەدان بە بەکارهێنانی ئامرازی جۆراوجۆری وەکوو دروستکردنی سامانی هەواڵگریی «عیلاج» بۆ دەستنیشانکردنی دژبەران، دەسبەسەرداگرتنی سەرمایە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆی سەربازی لە ڕۆژنامەنوسان، جەختیان کردەوە کە مافی مرۆڤ لە سنوورە جوگرافییەکاندا ناوەستێت. لە ڕاستیدا، وڵاتانی خانەخوێ ئەرکیان لەسەرە لە بواری جەستەیی، یاسایی و دەروونییەوە پەنابەران و ڕەخنەگران بپارێزن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە تۆقاندنی خێزانەکان، بڕینی خزمەتگوزارییە کۆنسولییەکان، بەکارهێنانی سیخوڕی دیجیتاڵی و گوشاری ئابووری، بەشێک لەم ڕەوتی سەرکوتەی ڕێژیمن کە دەبێتە هۆی خۆسانسۆری و بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد. کارناسان داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و سەربەخۆ، ڕاگرتنی هاوکارییە سیخوڕییەکان و ئاسانکاری بۆ مافی پەنابەریی کەسانی خاوەن مەترسی دەکەن.