کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕی شێعرخوێندن و لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەمەکانی "مامۆستا ناری" لە سەقز بەڕێوە چوو

09:00 - 23 جۆزەردان 2726

لە شاری سەقز و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە شاعیران، نووسەران و هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی، یەکەمین کۆڕی شێعرخوێندن و ڕەخنە و لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەمەکانی شاعیری ناوداری کوردستان "مامۆستا ناری" بەڕێوە چوو.

ئەم کۆڕە ئەدەبییە لەلایەن "ناوەندی کەلتووری ـ ئەدەبیی وریشە" و لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی پارکی شاری سەقز ڕێک خرا.

 لە سەرەتای بەرنامەکەدا، هەر یەکە لە ئەمین گەردیگلانی شاعیر و نووسەر، عەبدولخالق ڕەحمانی نووسەر و وەرگێڕ، شاعیران مەنیژە کازمی و شلێر ڕەشیدی، بە پێشکەشکاریی خالید فەتاحی، تیشکیان خستە سەر ژیان، بەرهەمەکان، پێگەی ئەدەبی و تایبەتمەندییەکانی شێعری مامۆستا ناری و چەند لێکۆڵینەوەیەکیان لەمبارەیەوە پێشکەش کرد.

لە بەشی کۆتاییی پرۆگرامەکەدا، گرووپی مۆسیقای "ئاشتی" بە پێشکەشکردنی چەند پارچە مۆسیقایەکی کوردی، کەشێکی هونەریی تایبەتیان بە کۆڕەکە بەخشی.