کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار

10:34 - 22 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزب، مام ئەحمەد قۆرغی، باوکی شەهیدی قارەمان حەسەن قۆرغی، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مام ئەحمەد باوکی شەهید حەسەن و گەورەی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی پیرانشار بوو. بنەماڵەی قۆرغی بە وەفاداری بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات ناسراون و ئێستاش "حوسێن قۆرغی" برای شەهید لە دانمارک و "ڕەسووڵ قۆرغی" ئامۆزای شەهید وەک کادرێکی حیزب، لە تێکۆشان بەردەوامن.

شەهید حەسەن قۆرغی (ناسراو بە مامۆستا حەسەن)، کوڕی مام ئەحمەد، یەکێک لە کادرە قارەمانەکانی حیزب بوو. شەهید حەسەن لە ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە گوندی "بادیناوێ" لەدایک ببوو و کادری پلە ٤ی حیزب بوو.

ناوبراو دوای ساڵانێک خەباتی بێوچان، لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٦٧ی هەتاوی لە ناوچەی "سۆغانلوو" لە تێکهەڵچوونێکی قارەمانانەدا شەهید بوو و تەرمە پیرۆزەکەی لە زێدی خۆی لە گوندی "بادیناوێ" بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.