ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کاک کەریم وەیسی، ئەندامی لەمێژینە و ناسراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کامێران، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک کەریم، خەڵکی ئاوایی "مروارید"ی سەر بە شاری کامێران بوو. ناوبراو لە ڕیزی تێکۆشەرانی دێرین و وەفادارانی ڕێبازی حیزب و گەل بوو، کە بەدرێژایی تەمەنی بەوپەڕی پاکی، ڕاستگۆیی و دڵسۆزییەوە ئەرکە ڕێکخراوەیی و نیشتمانییەکانی سەر شانی بەڕێوە دەبرد.
ئەو وەک ئەندامێکی دڵسۆز، تا دواھەناسەی ژیانی بە ڕێبازی حیزبەکەی وەفادار مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.